09
سەر بە ملی رێگاوە تا پیاسەیەکی تر لە کۆڵانەکانی وەهمدا و لە ژیانێکی پر چاوەروانی و لە لە خۆرای لاوێتیمەوە ...
ئیتر دەگەمە کوێ، بە جێی خۆی ... کات کاتی رۆشتنە دیسان و کۆمەڵێ هەنگاوی تر ...
کە دەبێ ئاوا بێ و هەر لەو مانایەدا ... .
ئیتر مەودایەک تا 09یەکی تر و هەر لە تامی ماچێکی سەڵت و خەساو ...
ماچێک لە مەمکی بەفرین ئەویش بە قیاسی هێکتار و لە مانای ئاوارەبوونی لاوێتیم لەو شاخ و رووبارە بێ دەش
باسی دۆڕانی ماچی مەمەی خاتوونێک بە جێ خۆی، بەڵام کە باس لە دە هەزار ماچی مەمک دێتە گۆڕێ رەنگە وشەکانیش زەوقی بن چبگا بە کۆڵانگەڕێکی بێ کەس و بێ پەنای وەک من و هەزارن لاشە رووتی تەنگاوی نیشتمانە کۆست کەوتووەکەی جەنابی بیرەوەری . ئیتر کە ئەو گرەوە بەرەو هێکتارێک ماچی مەمک کۆتایی بێ رەنگە ئەوە دوا ئاواتی حەزرەتی نالیشی تیا بەدی بکرێ ... ئەویش بەو مانایە کە نە حەبیبەیەک رازی دەبێ و نە قەراریشە رازی بوونی حەبیبە خان دەنگۆی و دژە دەنگۆی ئەو باسە بێ . یانی دەهەزار ماچە مەمک بێ مەکر و نازی حەبیبە خان . یانی کۆماچێک لە مانی بردنەوە گرەوەیێکی شێتانە و بەفرینیش .
ئەگەر باسەکە بێنینە سەر جۆری ماچ کردنی مەمکی بەفرین ئاوا دەست پێدەکەم . سەرەتا تێرامانێک بە پانتای 09 و بەرەو رۆچوونی 25 ساڵی و حەسرەتی هەموو مشتەچییەکانی رۆژەهەڵاتی ناوەراست و ژێستێکی ماقوڵانە کە وا نیشان بدا هیچ نەقەوماوە و دنیا ئەم و ئەمانە . ئیتر ئەوەش خۆی لێزانینێکی دەوێ کە پاش چەند ساڵ تاکژەنی و بە سەر داهاتنی کەسێک و باسی کردنی لە نێو کۆڕ و کۆبوونەوەکان دا بە دەست دێ ... ئەرێ هەر راست ئەو کاتەی تۆ و من و ئەو و هەموومان سەرمان لە دەلەقێنین و دێڵین ئەی لەو گەمژانە جا تو خودا ئەوە دینە و خۆشمان هەر لەو کاتەدا بیر لە مەمە خان دەیکەینەوە و بەفریش لە سینگ و بەرۆکی کورێکی تر . ئا ئا ئا هەر بەو ئەدەبیاتەوە و بەو رامانەوە .
کۆمەڵێک پرسیار دێتە گۆرێ و ئێمەش یانی حەزرەتەکەی نالی و حەبیبەخان و نۆبەرە و باشەپەرەکانی هەر لە شێوەی تامەزرۆیی و دڵەراوکێ بۆ دەربازبوونی ئەو جارەی تاکژەنی و کەمێکیش هیوا بۆ ئۆرگاسمی دوولایەنە و بێ دەستەڵات بوونی دەستەکانمان لەو دیوەی تەنیایەوە . پرسیارەکان لە فۆرمی ماقوڵ بوونەوە دەست پێدەکەن و هەر یەک سەر دوای چارەگێک بە هینەکە ، ئەو شتە ، ماڵتە وانێک ، کۆتایی دێ ... دوایش بێ ئەوەی خۆمان تێک بدەین ... وەکوو گوڵی ژاکاو لارە لارێک دەکەین و دەگرێینەوە هەر بەزمەکەی خۆمان یانی مێژوویەک لە درۆ و ریا و من لەو کەسانە نیم .
با 09ی ئەو جارە هەر وەک بەفرین کوتەنی 3 پرایار بێ :
کە باس لە یاسای داوێن پاکی و داوێن پیسی پەپوولەیەک دەکرێ ئەوە کێیە بۆ دژ کردەوە لە ماچێک بوگزەرێ کە من لە هەر دە هەزارەکەی بوگزەرێم ؟
ئێرە لە کام وشەی سەرمەست و شێت و بەرەڵڵاوە پێ دەگرێ کە من و تۆ و ئەوانی تر ئاوا بە سانایی فێری نازە درۆ بووین و نازە درۆ کێ دەزانێ یانی چی ؟
ئێرە من ماچەکانم کرد یان نا ؟
دیلانێک لە کچێنی ئاڵاو خەونێکی بێوەژن
کاتژمێر، چرکە ساتی دوا نازی هەتاوێکی لەرزۆک و نەزۆکی رۆژێکی سەڵت . ئێرە بڵێسەی رەنگ پەڕیوی ژیلەمۆی تەمەنی کچێکە و سووراو سپیاویش، پرسیارگەلێکی سەرگەردان و پنجە ڕدێنی پێستی ساف و لووسی کیژۆڵەیەک بە ناوی دیلی خان . هەنگاوێکی تر بەرەو ژوورە لێکدراوێکی پڕ لە بۆنی خەمۆکی و داپۆشێنەرانی سووتیەنێکی بابەردەڵە و شۆرتێکیش لە رەنگی خوێناوی ویشک بووی چەند دڵۆپە مۆمی داگیرساوی تین و گوڕی باڵغ بوون و تتتتتت تاکژەنی .
تەمەن هەڵگری کام شاراوەیی دڵتەنگیە خاتوون ؟
رەش رەش ئەنوێنێ ئاسمانی شین داگەڕاوی جەماوەری لە خۆرا خۆش و شەو . لەشێکی نیوە رووت و لێوێک پڕ لە بێ ماچی و جوتێ مەمکی لێو نەدیوی ئەو دیوی تەنیایی . نێوک لێرەش هەر سەربەخۆیەکی منداڵانە و وەبیر وەهمی لایەلایە دینێتەوە و مقەست و دایک و مامانێکی دەست و پەنجە پڕ لە ژیان . ئەوانی تریش لە بیر کراوێکی پڕاوپڕ لە سەرسوڕماویی ئاڵەکۆکی گەورە بوون . بەرەو 11 و 12 ئەڕوا و تەنانەت لە 09شی لە داوە مێلۆدی کاتژمێرێکی هیچ وپووچی حیساب بۆ نەکراوی لە کونێک پەسیوی بێ کەڵکی هەتا سبەینێ ئێوارە خوێری . بەرەو سەرەتای رۆژێکی سەرشێتی تر ئەڕوا تەمەنێکی سەر لێشێواوی تا ئەژنۆ لە چارەنووس چەقیوی سەر لە سەر،سەر .
کچێ دەهەستە ئەوە نوێژی نیوەرۆیە ...
تاساو هەڵدەستی ، هەموو ژیان خەونێکە بە 09 مانەوە . بە پرتە پرت و نارە نار لە بەر خۆتەوە دووپاتیان دەکەیەوە .
یەک : سیفر
دوو : یەک
سێ : 4، باکوور باشوور رۆژهەڵات ... یەک وڵات و یەک خەبات .
چوار : پێرەمێردە گۆچان بە دەستەکە چی بەو پیرێژنە شین پۆشە کوت ؟
پێنج : مەملی مەمانی مەمۆ هی خۆمە و نەیدەم بە تۆ ...
شەش : شڵپێک ئاو بە دموچاوت دادەکەی و بێئەوەی تەنانەت بیر لەوە بکەیەوە، قامکەکانی دەستی مرۆڤێک بۆ دەبێ وەک یەک نەچن ؟
حەوت : هەی گوو بەو چارەنووسە کە بەردەوام لە 7 دا دووپات دەبێتەوە و ئەویش .
هەشت : باوەر بە سیفر بوونی یەک ناکەی و دووش هەر ئێوەن، خۆت و ئەو و سێش هەر چوار پارچەی نیشتمانە و شیرەکەشت دەرێژرێ و ماچ و لە خەویش رادەپەڕی و حەوتیش دەبێتەوە 09 و ... .
.........
تێبینی : خەونە ئیتر ... وەڵڵا .
سەرچاوە :
هەتا نێڵەی نەیە ئاورگی دڵ ، چەم پڕ لە نەم نابێ
هەتا نەم دا نەبارێ تینی ئەم ئاورگە کەم نابێ
لە ناو ئاورینگ و ئاونگا شەم رادەبرێ بێ هەمدەم
بەڵێ شەوگاری تەنیایی بە بێ فرمێسک و خەم نابێ
... مامە هێمن ...
شەوێک لە شابسکی تەنیایی
کەس له سێحری زمانی شنەبا تێناگات، پەنجهرە دوورە پەرێزەکەی چاوەڕوانی نەبێ ...
ماچ
جگەرەیەک دادەگیرسێنم ... چاو شووشەی چاویلکەکانم دەکەم ... پیرتر بووم بەڵام ئەوجاریش نەمردم ...
هە ... هە ...
وا بزانم ئەویش بە هەڵە تێگەیی ... چ ژیانێکە ... خواست بۆ مانەوە لە سەرەوەی خواست بۆ ماچە ...
دیسان رۆژ بۆوە و هەر خەوم لێناکەوێ ... بە بێ خەویش خەون دەبینم ... ماچێکم دەدەیەی خاتوون ؟
نیشتمانی مرۆڤ تەنیا لە دڵی ئەو کەسانە دایە کە خۆشیان دەوێ

نیشتمانی مرۆڤ
لە سەر هیچ نەخشەیەک هێمایەکی نیە ...
نیشتمانی مرۆڤ
تەنیا لە دڵی ئەو کەسانە دایە کە خۆشیان دەوێ .
مارگوت بیکێل
.
.
.
هیچی تر ناڵێم ... جگەلە دوای ماچێکی تر
سڵاو خاتوون ئێرە وڵاتی ئایەتە خوێن تاڵەکەی ئەلمەمەدییە و ئارامتر بنوو ... چاو کێ دەگێڕی ؟ بەڵێ، دەزگیرانەکەش لە ژێر زەمنیەکانی نوێنەرانی خودا لە سەر زەمین، پێلاقەیە میوانی ... ئەرێ خاتوون ئێرە دەنگورەنگی ئیسلامی نابی محەممەدییە . هەنێکەت پاک مەکەوە، ڕەشبەڵەکێکی هەناری چاوەڕمان دەکا .
پەلە مەکە خاتوون، ئارام بە . دەست لە خوێناوی لێوت مەدە ... کاکە مەم بەتامەیە ماچت بکا . بزەیەکی تر لێدە . سرتە سری ئەو شەوەت لە بیر ماوە ؟ گوێ مەدەیە ... نا نا نیگەران مەبە ئەوان تێنەگەن لە کەین و بەینی ئێمە . چیییییییییییییییییییییییییییییییییییییییییییییییییییییییییییییییییییییییییییییی ؟
ئەرێ ئەوە نازە یان مەرگە ؟ ئەوە هەنێە یان یان یان یان ، جێ پەنجەی ڕەش هەناوی خودا ؟
خاتوون
خاتوونەکەم
باشە خاتوون بەسە، هیچی تر ناڵێم ... جگەلە دوای ماچێکی تر ...

باران کچێکی زیز لە رەنگی تەنیایی
نە مەستم و نە بەتەماشم مەستی کەم . دووبات بوونەوەی دڵتەنگییە و هەر زامی جارانەو ئۆقرەبوونی پەپوولەی بیرەوەری دەهاژێنێ . تەنیاییم هەست بە چرپەی پێی کات ناکات و چاویلکە رەشەکانیشم بەردەوام ئاوس بوونی کات و پیریم پێ دەسەلمێنن و رەنگە نەمهەوێ باوەری پێ بکەم . جوانی و بزەیەکی ساکارانەی لێوێک لە وێنەیەکی دیلدا ئارامیی چاوە بێ حوکمەکەی گەنجیمی گرتووە . نە مەستم و نە بەتەماشم مەستی بکەم . دیسان یادی نادیاری یارە شەشدانگی بوونی داگیر کردووە .
وەرەزیم رێگە نادا رێگە نادا ئەم خولیایە ماچێک بخوڵقێنێ و ماچ بۆتە مۆتەی سەرماوەزی ئەم پاییزە ئەوینە . باران داوای هێوربوونەوەم لێدەکا . چ داوایەکی هەنارییە ماچەکانت . وەپێکەنین دەخا، پێدەکەنی . وەگریانم دەخا، دەمگریێنێ . لێم قەڵ دەبێ و دیسان ماچم دەکاتەوە . باران خۆی پیتێکی ترە لە دوا سنووری چاوەروانی ئارام بوونێک . باران داوای هێور بوونەوەم لێدەکا .
ئەرێ باران دەتوانێ تەڕم کا ؟ باران خۆی تەڕە، تەڕ تەڕ لە مست و پێلاقەی چارەنووسی ماچێک . باران خەوی نایە و بە ئەغیاریش کەسی پێ تەڕ ناکردرێ . باران کەی دەخەوێ ؟ دەمهەوێ بە ماتە مات گۆی مەمکی باران پڕ کەم لە تامەزرۆیی شەوە تەنیاییەکانی یاخییەکی شێت و فرمێسکەکانی . تەنیا بۆخۆت دەتوانی ... تەنیا خۆت .
تۆ بڵێی باران بەرگەی بارینی 09 سەدەی شێتیم بگرێ ؟
تۆ بڵێی باران ؟
ئەو ساتە وەختەی هەناریش گریا
کات هیچ مەودایەک دانامرکێنێ و سەفەر دڵە کوتەی هیچ رێبوارێک داناچڵەکێنێ . دەسڵەمێتەوە هەنیسکی تەنیایی . ماچ پیت بە پیتی بیرەوەری رندۆک دەکا . چ دیارییەکەی بێ ئامانە فرمێسک . جووت لە سەر هیچ . دوا نیگای کۆتاییەیەک لاوێتیم بێ بن دەکا . تراویلکەی ژوانێکی ترە . یەک دوو ، یەک سێ ، یەک هیچ ، یەک نۆ ، هیچێک و نۆیێک .
کێ دەزانێ سیفر نۆ هەناسە چەند دەماری خەمۆک کردووە و تەنیایی ؟
کێ دەزانێ هیچ دانە ماچ چەند بڵێسەی نۆی شەوگەرێکی ئەم شارەی لە شەقامە بێ سەرو شوێنەکانی شێتیدا، پەرژین کردووە ؟
باسی بزر بوونی ماچەو پەرژینی بڵێسەی گەڕان و نەگەڕانی هیچ . چ مانایەکی بێ ئامانە تەنیایی و هەنار ، هەنار و هێڵنجی تەنیایی .
کات هەنگاو ئەلوورێنێ . هەنگاو شەقام ئەلوورێنێ . شەقام کاتژمێری هەنگاوەو لوورە لووری گەڕۆکی ئەم شارە بێ دەمارە، خوێنی ناگەڕێ و ڕژانی تەنیا هێمای سوور بوونێتی . سووریەک کە لە پێریۆد بوونی هەنار تێناگا .
کات چ رۆڵێکی هەیە لە تێپەڕبوونی دیمەنێکی لاسووری سەر بە سڕی سەراوبن سووڕاوی سەرسووڕهێنەری سێوێک لە هێمای دۆعا ؟
کێ دەزانێ فرمێسک سڕی کام وەهمی کاتە ؟
کێ دەزانێ زێرووی زامی زەلکاوێکی زلهێزانی زاڵێتی و بزوێنی زیزی دۆعا چەند کات ئەبا لە بزۆزیی زەردهەڵگەڕاوی زاوای زەریای چاوەکانی ئەم شەو گەڕە شێتەدا، بزەیەک داگیرسێنێ ؟
فرمێسکە بزەی زویرێکی ساماڵ و مەنگ و هێمن . باس باسی دنیای پڕ سێحری بارانی چاوە . گریان، هەنار . گریانێکی هەناری یان هەنارێکی چاو بە فرمێسک .









